گەشتێکی تر بۆ گەڕانەوەی کۆچبەرانی سنوری بێلاروس ئەنجام دەدرێت

2021-11-25   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھێڵی ئاسمانی عێراق گەشتێک بۆ گەڕانەوەی کۆچبەرەکانی سنوری بێلاڕوس ئەنجام دەدات.

کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاندوە، ئەگەر ھیچ گرفتێکی تەکنیکی روونەدات بەمەبەستی گەڕانەوەی کۆچبەرانی عێراقی لە سنوری بێلاڕوس، ئەمڕۆ گەشتێک لە فڕۆکەخانەی مینسکی بیلاڕوسەوە بۆ عێراق ئەنجام دەدرێت.


بەپێی زانیارییەکان ، نزیکەی ١٠٠ کۆچبەر ناوی خۆیان تۆمارکردوە بۆ ئەوەی بەویستی خۆیان بگەڕێنەوە بۆ عێراق.


ئەوەش لە کاتێکدایە تا ئێستا ٤٣١ کۆچبەر لە بێلاروسەوە گەڕاونەتەوە بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان.