ماوەی ١٠ ساڵە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە ناحیەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ تەواو کراوە، بەڵام تا ئێستا یەکەکان دابەش نەکراون، دانیشتوانی ناحیەکەش داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن ئەو یەکانە بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکانی ناوچەکەدا دابەش بکرێت.
قایمقامی چەمچەماڵیش دەڵێت لە ساڵانی ڕابردوودا پێشنیازیان بۆ حکومەتی ھەرێم کردووە یەکەکان بدرێنە کەسوکاری شەھیدان یان کەمدەرامەتان، بەڵام حکومەت بە دەنگ پێشنیازەکەیەوە نەھاتووە.