ئیدارەی کەرکوک گەڕەکە کوردنشینەکانی لە خزمەتگوزاری بێبەش کردووە

2021-11-24
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
زیاتر لە چوار ساڵە ئیدارەی کەرکوک خزمەتی گەڕەکە کوردنشینەکانی کەرکوکی نەکردووە، لە بەرامبەردا دەستی خزمەتگوزاری گەیاندووەتەوە گەڕەکە عەرەبنشینەکان.

لەسەر ئەو کارانەش ھاوڵاتیانی کەرکوک داوا لە نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەتی عێراق دەکەن لە بەرامبەر بێبەشکردنی گەڕەکە کوردنشینەکان لە خزمەتگوزاری ھەڵوێستی جدییان ھەبێت و لێپێچینەوە لە ئیدارەی کەرکوک بکەن.