قەزای خورماتوو گرفتی نەخۆشخانەی پێشکەوتووی ھەیە

2021-11-24   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە قەزای خورماتوو گرفتی کەمی نەخۆشخانە ھەیە و دانیشتوانی قەزاکە داوا دەکەن نەخۆشخانەیەکی پێشکەوتوو و سەردەمیانە بۆ چارەسەری نەخۆش و برینداران دروست بکرێت.

نەخۆشخانەی گشتی قەزای خورماتوو لە ساڵی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو دروستکراوە و توانای نییە بە پێی پێویست خزمەت بە دانیشتوانی قەزاکە بکات، بە وتەی ھاوڵاتیان ھەندێک جار بۆ چارەسەری نەخۆشەکانیان ڕوو لە شارەکانی تر دەکەن.