ئێران مەرج و رێوشوێنی نوێی تەندروستی بۆ گەشتیاران دادەنێت

2021-10-23
ئێران رێوشوێنی نوێ ڤاكسین
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئێران مەرج و رێوشوێنی نوێی تەندروستی بۆ ئەو كەسانە دادەنێت كە دەیانەوێت سەردانی ئەو وڵاتە بكەن.

كونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەپێی رێكارە نوێیەكانی وەزارەتی تەندروستی وڵاتەكەی، سەرجەم ئەو گەشتیارە بیانیانەی دەیانەوێت لەڕێی وشكانی و ئاسمانی و دەریاییەوە، سەردانی ئێران بكەن، دەبێت كارتی كوتانی ڤاكسین و پشكنینی كۆرۆنایان پێبێت.
رونیشیكردووەتەوە، پێویستە لانیكەم 15 رۆژ بەسەر وەرگرتنی دۆزی دووەمی ڤاكسین تێپەڕبووبێت و ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنای گەشتیاریش نێگەتیڤ بێت و زیاتر لە 96 سەعاتی بەسەردا تێپەڕنەبووبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كەسانەی داوای ڤیزا دەكەن، دەبێت لە كاتی سەردانیكردنیان بۆ كونسوڵخانەی ئێران، كارتی كوتانی ڤاكسینیان پێبێت و لەكاتی چوونەناو ئێرانیش، پشكنینی پی سی ئاڕ-یان پێبێت.