ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ھەرێم لەھەڵکشاندایە

2021-10-23   |  
کۆرۆنا ھەرێم وەرگرتنی ڤاکسین
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
جارێکی تر ئامارەکانی توشبون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان بەرز بووەتەوە و لێپرسراوانی تەندروستیش داوا لە ھاوڵاتیان دەکەن پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسین.

ماوەی چەند رۆژێکە ژمارەی توشبوان و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و رۆژانە زیاتر لە ھەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە دەبن و نزیکەی ٢٠ توشبوش گیانلەدەستدەدەن، بۆیە لێپرسراوانی تەندروستی بەردەوام داوا لە ھاوڵاتیان دەکەن، سەردانی ناوەندەکانی تەندروستی بکەن و ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.