مەزڵوم کۆبانێ: تورکیا رێککەوتنەکان پێشێل دەکات و ھاووڵاتیان بۆردومان دەکات

2021-10-23   |  
مەزڵوم کۆبانێ
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
مەزڵوم کۆبانێ رایدەگەیەنێت تورکیا رێککەوتنەکان پێشێل دەکات و ھاووڵاتیانی مەدەنی بۆردومانی دەکات.

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" لەبارەی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ و بۆردومانکردنی ھاووڵاتیانی مەدەنی رایگەیاند، لە کاتێکدا ھەموو خەڵکی سوریا داوای ئاشتی دەکەن، تورکیا رێککەوتنەکان پێشێل دەکات،  بۆردومانکردنی ھاووڵاتیانی مەدەنیش لە کۆبانێ ھەوڵدانە بۆ ھەڵگیرساندنی شەڕ، داواش لە لایەنە گەرەنتیکارەکان دەکات بە ئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆیان ھەستن.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا، تورکیا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە کۆبانێ دوو ئۆتۆمبێلی کردە ئامانج و بە ھۆیەوە ٢ کەس کوژران و ٤ی تریش برینداربوون.