داواکاری گشتیی ئەنادۆڵ دۆسیەی یاسایی گروپەکەی سەدات پەکەری ئامادەکرد و بە تۆمەتی ھاندان بۆ کوشتنی خەڵک داوا دەکات سزای زیندانیکردنی ھەتاھەتایی بەسەردا بسەپێنرێت.
پەیوەست بە دۆسیەکەی سەدات پەکەر ٢٦ کەس دەستگیرکراون و دۆسیەش بۆ ٩٢ گومانلێکراوی تر کراوەتەوە و رەوانەی دادگای تاوانە قورسەکانی ئەنادۆڵ کراوە.
سەدات پەکەر مافیایەکی بەناوبانگە و لە تورکیا ھەڵاتووە، لە چەند مانگی رابردووشدا چەند ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و باسی لە چەند دۆسێیەکی نھێنی کرد کە یەکێک لەوانە ناردنی چەک بوو بۆ بەرەی نوسرە لە سوریا.