ئەنجومەنی ئاسایش داوای سزادانی ئەنجامدەرانی تەقیەنەوەکەی قەندەھار دەکات

2021-10-16
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
داعش بەرپرسیاریەتی تەقینەوەکەی قەندەھاری لە ئەستۆ گرت و ئەنجومەنی ئاسایشیش داوای سزادانی ئەنجامدەرانی دەکات.


ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ئەفغانستان، تەقاندنەوەی مزگەوتێکی شیعەکانی لە قەندەھار لە ئەستۆ گرت کە بووە ھۆی کوژرانی ٦٠ کەس و برینداربوونی دەیان کەسی تر.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیش تەقینەوەکەی ئیدانە کرد و داوای سزادانی ئەو کەسانەی کرد لە پشت تەقینەوەکەوە بوون.
پەلامارەکانی داعش بۆ سەر مزگەوتی شیعەکان لە ئەفغانستان چڕبووەتەوە و ھەینی ڕابردووش داعش مزگەوتێکی لە کندوز لە باکوری ئەفغانستان تەقاندەوە و بەھۆیەوە دەیان کەس گیانیان لە دەستدا.