پلەکانی گەرما لە ھەرێمی کوردستان دادەبەزێت

2021-10-16   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پلەکانی گەرما لە ھەرێمی کوردستان دادەبەزێت، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمیش ڕایگەیاند ئەگەری بارانبارین ھەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە ئاسمانی ھەرێم پەڵەھەور و نیمچە ھەور بێت، پلەکانی گەرماش بە پێنج بۆ حەوت پلە دابەزێت بەراورد بە پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ و خێرایی با ١٠ کیلۆمەتر دەبێت لە سەعاتێکدا.


ڕاشیگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت ڕۆژی سێ شەممەش ئاسمانی ھەرێم نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو بێت، لەگەڵ بارینی نمە باران و کەمێک ھەورە بروسکە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی دھۆک و ھەولێر و ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین، پلەکانی گەرماش بە نزمی دەمێنێتەوە.