سەدر بۆ مالکی: تاقیکرایتەوە و شکستتھێنا و ھەوڵ بۆ بەدەستھێنانی پۆست مەدە

2021-10-16   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
موقتەدا سەدر بە نوری مالیکی دەڵێت، تاقیکرایتەوە و شکستتھێنا، ھەوڵ بۆ بەدەستھێانی پۆست مەدە.

موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر نامەیەکی ئاڕاستەی (نوری مالیکی) کردووە و بە ھاوکاری ئەمریکا تۆمەتباری دەکات و داواشی لێدەکات بگەڕێتەوە سەر ڕێبازی (محەمەد باقر سەدر) دامەزرێنەری حیزبی دەعوە.


دەشڵێت، لێدوانەکەی نوری مالیکی لەسەر پڕۆسەی سیاسی و پاراستنی سەقامگیری، تووشی شۆکی کردوون، چونکە لەگەڵ کردارەکانی یەکناگرێتەوە.


موقتەدا سەدر بە نوری ملیکی دەڵێت ئەوەی کە لە دەسەڵات لە دەستتچوو جارێکی تر قەرەبوو ناکرێتەوە، ئەوەی تاقیکراوەتەوە، جارێکی تر تاقی ناکرێتەوە، بۆیە ھەوڵی بەدەستھێنانی پۆست مەدە.