لایەنە کوردیەکان زیاتر لە ٦٠ کورسیان بەدەستھێناوە

2021-10-13
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق، لایەنە کوردیەکان ٦٠ بۆ ٦٤ کورسیان بەدەستھێناوە، ئەگەر لایەن سیاسیەکان بەیەک ریزی بچنە بەغداد، دەتوانن رێکەوتن بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق بکەن و شەڕ لەسەر مافە نەتەوەییەکان و جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ی دەستوور بکەن.