تا ئێستا تەنھا رێژەی ٣%ی دانیشتوانی جیھان توشی کۆرۆنا بوون

2021-10-11   |  
ڤایرۆسی کۆرۆنا سەدا ٣ی دانیشتوانی جیھان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا، تەنھا رێژەی لە سەدا ٣ی دانیشتوانی جیھانی توشی ڤایرۆسەکە بوون.

بە پێی ئامارێک کە لەلایەن ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزەوە بڵاوکراوەتەوە، تا ئێستا زیاتر لە ٢٣٧ ملیۆن کەس لە جیھاندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون، بەڵام ئەو ژمارەیە تەنھا رێژەی لەسەدا ٣ی دانیشتوانی جیھان پێکدەھێنێت، ھەر بەپێی ئەو ئامارە تا ئێستا زیاتر لە ٥ ملیۆن و ٥٢ ھەزار توشبوی ڤایرۆسەکە لەسەر ئاستی جیھان گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش رێژەی لە سەدا ٢ پۆینت یەکی توشبوانی کۆرۆنایە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا لە ٢١٠ وڵاتی جیھاندا بڵاوبۆتەوە و  ئەمریکا لە رووی زۆریی ئامارەکانەوە لە پلەی یەکەمدایە.