بە بڕیاری شاناز ئیبراھیم ئەحمەد پەیمانگەی ھونەرەجوانەکانی سلێمانی نۆژەن دەکرێتەوە

2021-09-26   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پەیمانگەی ھونەرەجوانەکانی سلێمانی بە بڕیاری شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان نۆژەن دەکرێتەوە، لەقۆناغی یەکەمی نۆژەنکردنەوەکەشدا بڕی ٣٠٠ ملیۆن دیناری بۆ دیاریکراوە و لەسەر بوجەی ئیدارەی گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خەرج دەکرێت.