چەند گولـلە ھاوەنێک ئاڕاستەی ناو قەرەتەپە دەکرێت

2021-09-26
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
داعش چوار گولـلە ھاوەن ئاراستەی ناو سەنتەری ناحیەی قەرەتەپە دەکات و سەرچاوەیەکی ئەمنی لە ناحیەکە زانیاری زیاتر بۆ کوردسات نیوز ئاشکرا دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاسایشی قەرەتەپە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر چوار گولـلە ھاوەن ئاڕاستەی ناو سەنتەری ناحیەی قەرەتەپە کراوە، بەڵام ھیچ زیانێکی لێنەکەوتوەتەوە.


ئاشکراشی کرد، گولـلە ھاوەنەکان لەلایەن تیرۆریستانی داعش و لە خوارووی شارۆچکەکەوە ئاراستەکراون و حەشدی شەعبیش بە ئاراستەکردنی دوو گولە ھاوەن وەڵامی داوەتەوە.


ماوەیەکە جموجۆڵەکانی داعش لەسنوری ناوچە دابڕێنراوەکانی دیالە تەشەنەی کردوە.