کۆمپانیای ئەپڵ نوێترین بەرھەمەکانی خستەڕوو

2021-09-14   |  
ئایفۆن iPhone 13
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کۆمپانیای ئەپڵ لە کۆنفرانسی ساڵانەیدا، نوێترین بەرھەمەکانی بە چەندین تایبەتمەندی نوێوە نمایش کرد، کە بریتین لە "ئایفۆن ١٣ و ئەپڵ وۆچ و ئامێری ئایپاد".

 لە کۆنفرانسەکەدا، ئەپڵ نەوەی نوێی سمارتفۆنەکانی خستەڕوو، کە "ئایفۆن ١٣ و ئایفۆن ١٣ مینی و ئایفۆن ١٣ پرۆ و ئایفۆن ١٣ پرۆ ماکس"ن، کە کامێرا و شاشە و خێراییەکانیان باشتر کراوە و تەمەنی پاترییەکەی درێژترە، دژە ئاو و خۆڵیشن، بە ٥ رەنگیش بەردەستە و کێشەکانی مۆبایلەکانی پێشووی تێدا چارەسەر کراوە،  ھەروەھا ئایپادی ٩ و ئایپاد مینی ٦ و ئەپڵ وۆچ ٧ راگەیەندران. 
کۆنفرانسەکەی ئەپڵ بەھۆی کۆرۆناوە، بۆ دووەمین ساڵ لەسەر یەک لەڕێی ئۆنلاینەوە رێکخرابوو.