یەكەمین پێشانگەی چەك لە بەغداد كرایەوە

2021-09-13   |  
پێشانگەی چەك بەغداد
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
یەكەمین پێشانگەی چەك بە بەشداری 52 كۆمپانیای ناوخۆیی ‌و بیانی ‌و عەرەبی لە پێشانگەی نێودەوڵەتی بەغداد كرایەوە، سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە پێشانگەكەدا رایگەیاند، پەیوەندی نێوان دژە تیرۆر ‌و ئۆپراسیۆنە تایبەتەكان لەگەڵ لە هێزی پێشمەرگە ‌و دژە تیرۆری هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی زۆر باشدایە و هەماهەنگی زۆر هەیە بۆ لەناوبردنی داعش.