کۆنسوڵخانەی فەرەنسا لە ھەولێر نیگەرانی لە بارەی سزادراوانی بادینان دەردەبڕێت

2021-05-08   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کۆنسوڵخانەی فەرەنسا لە ھەولێر لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە دێتە دەنگ و دەڵێت، بە نیگەرانییەوە دەڕوانینە بڕیاری پێداچوونەوەی دۆسییەی پێنج رۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی لە ھەرێمی کوردستان.

لە بەیاننامەیەکی کۆنسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە ھەولێر ھاتووە، کۆنسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە ھەولێر بە نیگەرانییەوە دەڕوانێتە بڕیاری پێداچوونەوەی دۆسییەی پێنج رۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی لە ھەرێمی کوردستان.

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا ئەوەشھاتووە، کۆنسوڵخانەی فەرەنسا ئەوە بە بیردەھێنێتەوە کە ئەو دۆستایەتییەی بە گەلی کوردستانەوە گرێمان دەدات و ئەو ھەماھەنگییەی نێوان فەرەنسا و ھەرێمی کوردستان لەسەر بناغەی بەھای ھاوبەش و پرەنسیپی ھاوبەش پێکراو دامەزراون، لەنێوانیشیاندا ئازادی رۆژنامەگەری و ئازادی رادەبڕین و خۆپیشاندان پێگەیەکی تایبەتییان ھەیە.

کۆنسوڵخانەی فەرەنسا لە ھەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆنسوڵخانەی گشتی فەرەنسا نیگەرانی ئاشکرای خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر ھەر ھەوڵێک بۆ تۆمەتباکردنی پەیوەندی رۆژنامەگەری و کۆمەڵگای مەدەنی لەگەڵ نوێنەراتییە دیپلوماسییەکان و کۆنسوڵخانەکانی کراوە لەناو ھەرێمی کورستان