سندوقی جیھانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئایدز و سیل و مەلاریا، ھۆشداری دەدات لە پشتگوێخستنی سیستمی چاودێری تەندروستی لە وڵاتە ھەژارەکان بەھۆی کۆرۆناوە و پێشبینی دەکات سەدان ھەزار کەس بەھۆی نەخۆشی سیلەوە گیانیان لە دەست بدەن.
پیتەر ساندز بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندوقی جیھانیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئایدز و سیل و مەلاریا ڕایگەیاندووە، ئەگەر ڕەوشەکە وەک ئێستا بەردەوام بێت و بەھۆی کۆرۆناوە سیستمی چاودێری تەندروستی لە وڵاتە ھەژارەکاندا پشتگوێبخرێت، ئەوا ئامارەکانی گیان لە دەستدان بە "ئایدز و سیل" ئامارەکانی کۆرۆنا تێدەپەرێنێت و دوور نیە سەدان ھەزار کەس بە نەخۆشی سیل گیان لە دەست بدەن.
ھەروەھا ڕایگەیاندووە، بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ ، لە ٢٠٢٠دا یەک ملیۆن کەس لە چارەسەری نەخۆشی سیل بێ بەش بوون، ئەمەش کاریگەریەکی مەترسیداری دەبێت.