تورکیا گەشبینە بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ میسڕ

2021-05-08   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزیری بەرگریی تورکیا گەشبینە بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ئەنقەرە و قاھیرە.

خەڵوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا، ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان میسڕ و تورکیا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، لە کاتێکدا ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لە بەرژەوەندی ھەردوو وڵاتدایە، بەڵام لە ھەمان کاتدا ئەم ھەنگاوە لە بەرژەوەندی چەند وڵاتێکدا نییە.


وتیشی، ڕەنگە بە چەند ھۆکارێک لە ڕابردوودا ئاڵۆزیی ھەبووبێت لە نێوان میسڕ و تورکیا، بەڵام بە دڵنیایی کۆتایی بە کێشە و ئاڵۆزییەکان دێت و لە سەرجەم بوارەکاندا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قاھیرە ئاسایی دەکەنەوە.


پیشتریش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا، ڕایگەیاندبوو، وڵاتەکەی دەیەوێت ھاوپەیمانیی مێژوویی لەگەڵ گەلی میسڕ بە دەستبھێنێتەوە و بەردەوامی پێبدات.