ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا ڕۆژانە ٢٢٩ ھەزار بەرمیل کەمیکردووە

2021-05-08   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھەناردەی نەوتی عێراق لە ٢٧٠ ھەزار بەرمیل بۆ ٤١ ھەزار بەرمیلی ڕۆژانە کەمیکردووە.

کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا ڕاپۆرتی ھەفتانەی ھاوردەکردنی نەوتی ئەمریکای خستەڕوو کە تێکڕای ھاوردەکردنی نەوتی خاو لە ھەفتەی ڕابردوودا ٤ ملیۆن و ٨٤١ ھەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە لە ٨ وڵاتی جیاوازەوە، لەوانە کەنەدا ٣ ملیۆن و ٢٣٢ ھەزار بەرمیل، مەکسیک ٤٦٧ ھەزار بەرمیل و ئیکوادۆر ٣١٨ ھەزار بەرمیل و کۆڵۆمبیا ٣٠٧ ھەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە.


ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بە ھاوردەکرنی نەوتی عێراق داوە کە ٤١ ھەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە، ئەوەش بەراورد بە ھەفتەی پێشووتر ٢٢٩ ھەزار بەرمیل دابەزیوە کە عێراق ڕۆژانە ٢٧٠ ھەزار بەرمیلی ھەناردەی ئەمریکا کردووە.