چین ڕەخنە لە پلانێکی ئەمریکا دەگرێت بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە بارەی کەمینەکانی وڵاتەکەی

2021-05-08   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
حکومەتی چین ڕەخنە لە پلانێکی ئیدارەی ئەمریکا دەگرێت بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی تایبەت بە کەمینەکان، لەو وڵاتەدا.

حکومەتی چین داوای لە ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی تایبەت بە کەمینەکان لە ھەرێمی (شینگ یانگ) لە چین نەکەن، کە لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیاوە  پێشنیار کراوە، چونکە کۆبوونەوەی لەو جۆرە، ھۆکاری سیاسی لە پشتە.


بڕیارە ڕۆژی چوار شەممەی داھاتوو، باڵیۆزانی ئەمریکا و ئەڵمانیا و بەریتانیا لە  نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکە تاوتوێ بکەن.


وڵاتانی خۆرئاوا و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، دەسەڵاتدارانی ھەرێمی (شینگ یانگ) بە دەستگیرکردن و سەرکوتکردنی کەمینەی (ئیگۆر) لە چەند سەربازگەیەکی تایبەت لە ھەرێمەکە، تۆمەتبار دەکەن.