ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران لە تەشەنەسەندایە

2021-05-08   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران لە تەشەنەسەندایە و تا یەک مانگی تریش تارانی پایتەخت وەک ناوچەی سور ڕاگەیەنراوە.

ڤایرۆسەکە لە ژمارەیەک لە شارەکانی تریش ھاوشێوەی تاران لە تەشەنەسەندنی بەردەوامدایە، لە جەژی ڕەمەزاندا گەشتکردن بۆ ئەو شارانە قەدەغە کراوە.


بەڕێوەبەری گشتیی خۆپارێزیی شارەوانیی تارانیش ڕایگەیاندووە، شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا تاران و چەندین شاری تریشی گرتووەتەوە. ئەو کاربەدەستەی تاران پێشبینیشی کردووە، ڕەوشەکە لە تاران تا مانگێکی تر بەردەوام بێت.