نەوەیەکی محەمەد عەلی کلای دەبێتە یاریزانی بۆکسینگ
2021-08-13
|
کوردسات نیوز
ئەوەی جێگەی گومان نییە یاریی بۆکسینگ یەکێکە لە قورسترین وەرزشەکانی جیھان،بەڵام بۆ نیکۆ عەلی والش کە نەوەی محەمەد عەلی کلای ئەفسانەیە قورسترە .
نەوەکەی ئەو ئەفسانەیە ئێستا بووەتە یاریزانی پیشەگری یاریی بۆکسینگ و دەیەوێت ناوێک بۆ خۆی دروست بکات و ناوی باپیریشی بە زیندویی بھێڵێتەوە .
نیکۆی تەمەن ٢١ ساڵە بڕیارە شەوی شەممە لە یەکەم یاریی پرۆفیشناڵی خۆیدا لە کێشی ناوەنددا لە شاری ئۆکلۆھاما یاریی دەکات و یارییەکەش لە تەلەڤیزنە نیشتیمانییەکانەوە پەخش دەکرێت ،ھۆکارەکەشی تەنیا ناوی محمەد عەلی کلایە نەک خۆی .
لەوبارەیەوە نیکۆ دەڵێت ھەر کاتێک دەستکێشەکەی لەدەست دەکات بیر لە محەمەد عەلی کلای باپیری دەکاتەوە ، ئەمەش دەبێتە پاڵپشتییەکی بەھێز بۆی بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە کاروانی وەرزشی خۆی لە یاریی بۆکسینگ دەستپێبکات .
|