لە سلێمانی چلەی ھونەرمەندی میللی جوانڕۆی باڵەبان بەڕێوەچوو

2021-07-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە سلێمانی ڕێوڕەسمێک بۆ چلەی ماتەمینی ھونەرمەندی میللی جوانڕۆی باڵەبان بەڕێوەچوو، سەرۆکی کۆمەڵەی ھونەری میللیش دەڵێت، کەیسەکەی جوانڕۆ بەرەوپێشچونی باشی بەخۆوە بینیووە.

لە پارکی ئازادی سلێمانی بە ئامادەبوونی کەسوکاری جوانڕۆی باڵەبان و ژمارەیەک لە ھونەرمەندان، ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ھونەرمەندی میللی جوانڕۆی باڵەبان بەڕێوەچوو، جەزای ساز سەرۆکی کۆمەڵەی ھونەری میللی ڕایگەیاند، کەیسی جوانڕۆی باڵەبان بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆوە بینیوە، بەڵام بەھۆی ڕەوتی لێکۆڵینەوە لە ئێستادا ناتوانن قسەی زیاتر لەسەر کەیسەکە بکەن و چاوەڕێین بەم زووانە بکوژانی بە سزای یاسایی بگەیەندرێن.


چل ڕۆژ لەمەوبەر لە نزیک دێگەڵە تەرمی جوانڕۆی باڵەبان کە یەکێک بوو لە ھونەرمەندە میللییەکانی سلێمانی دۆزرایەوە و کەسوکارەکەشی داوای دەستگیرکردن و بە سزا گەیاندنی بکوژانی کوڕەکەیان دەکەن.