بەشێکی تر لە چالاکوانانی بادینان دادگایی دەکرێن

2021-07-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڕۆژی پێنج شەممە پڕۆسەی دادگاییکردنی مامۆستا "بەدەل بەرواری" و "ئومێد بەرۆشکی" چالاکوانی مەدەنی بەڕێوەدەچێت.

لە ماوەی ڕابردوودا لە دادگای ھەولێر، شەش چالاکوانی بادینان بە چەند تۆمەتێک دادگاییکران و بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادران، سزادانیشیان کاردانەوەیەکی فراوانی لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و لای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لێکەوتەوە.