پلەکانی گەرما لە ھەرێمی کوردستان و عێراق دادەبەزن.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەی بەراورد بە رۆژانی سەرەتای ئەم ھەفتەیە، پلەکانی گەرما بە رێژەیەکی کەم دادەبەزن، بەجۆرێک بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ رۆژی پێنج شەممە لە پارێزگای کەرکوکە بە ٤٧ پلە و نزمترینیش لە دھۆکە بە ٤٢ پلە، لە ھەولێر ٤٥ پلە و لە سلێمانی ٤٤ پلە تۆماردەکرێن.
ھاوکات لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش، پلەکانی گەرما تاڕادەیەک کەمدەبێتەوە و بۆ خوار ٥٠ پلە دادەبەزن، لە رۆژانی سەرەتای ئەم ھەفتەیە لە ھەندێک پارێزگای وەک بەسرە و واست، پلەکانی گەرما گەیشتە سەروو ٥٠ پلە.