١٧ ھەزار پارچە ئاسەوار رادەستی عێراق دەکرێتەوە

2021-07-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەمریکا و چەند وڵاتێکی تر ١٧ ھەزار پارچە ئاسەوار رادەستی عێراق دەکەنەوە .

حەسەن نازم وەزیری رۆشنبری عێراق رایگەیاندوە، ئەمریکا و چەند وڵاتێکی تری ئەوروپی و عەرەبی ١٧ ھەزار پارچە ئاسەوار رادەستی عێراق دەکەنەوە و دوای وەرگرتنەوەیان ئەو ئاسەوارانە لە مۆزەخانەی عێراقییدا دادەنرێن. 


وتیشی، لە ھەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ گەڕاندنەوەی تەواوی ئەو ئاسەوارانەی لە ساڵانی رابردوودا بە تاڵان براونەتە دەرەوەی عێراق.