نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

2021-07-28
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دوای دابەزینی بۆ ماوەی چەند رۆژێک لەسەر یەک، نرخی نەوتی برێنت لە ٧٥ دۆلار نزیک بووەوە.

جاریکی تر نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٧٤ دۆلار و ٩٠ سەنت و چاوەڕوان دەکرێت زیاتریش بەرزببێتەوە.


لە چەند ھەفتەی رابردوودا نرخی نەوت لە ٧٨ دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام دواتر جارێکی تر دابەزیوە و گەیشتەوە نزیکی ٧٠ دۆلار.