فەرماندەی فەیلەقی قودس بەسەردانێکی نھێنی گەیشتە بەغداد

2021-07-27   |  
(ئیسماعیل قائانی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لەگەڵ بریاری کشانەوەی ھێزە شەرکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق، (ئیسماعیل قائانی) فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران بەسەردانێکی چاوەڕوان نەکراو و نھێنی گەیشتە بەغدادی پایتەخت.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، (ئیسماعیل قائانی) فەرماندەی فەیلەقی قودسی بەسەردانێکی چاوەڕوان نەکراو گەیشتۆتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ ژمارەیەک لێپرسراوی باڵای حکومی و حزبی و فەرماندەکانی حەشدی شەعبی کۆببێتەوە.
ھەرچەندە تا ئێستا ھیچ سەرچاوەیەکی رەسمی لە عێراق  سەردانەکەی و ئەجەندای ھاتنەکەی (قائانی) ئاشکرا نەکردووە، بەڵام پرسەکە گرێدراوە بە بەڕێوەچوونی گفتوگۆی ستراتیجی بەغداد و واشنتۆن لەسەر کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا تا کۆتایی ئەمساڵ لە عێراق.