لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم ھەوڵی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان دەدەن

2021-05-04   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم ھەوڵی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان دەدەن.

لە ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی حزبی و حکومی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم نوسینەوەی دەستور و یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی حکومەتی ھەرێم، دەستیپێکردووە و لەگەڵ ڕەخساندنی زەمیینەسازی ھەنگاوەکان بۆ کاراکردنەوەی لیژنەی نوسینەوەی دەستور دەستپێبکەن و پرسی یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە بەرەو پێش بچن.