لۆس ئەنجلس لەیکەرز لە دێنڤەر نەگێتسی بردەوە

2021-05-04   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەنتۆنی دەیڤس ئەستێرە باڵابەرزەکەی ئەمریکا توانی پاڵپشت و ھاریکارێکی باشی تیپەکەی لۆس ئەنجلس لەیکەرز بکات ئەوش لە بردنەوەیان بەرامبەر بە تیپی دێنڤەر نەگێتس کە لە جەولەیەکی نوێی باسکەی ئەمریکا ڕووبەڕووی یەکتری وەستانەوە.

لەیکەرز کە ئەو یارییەی بە بێ بەشداری چەندین یاریزانی ئەنجامدا ئەمەش بەھۆی ئەوەی کە پێکان ڕێگر بوو بەڵام توانی لە چارەکی چوارەمدا بە جیاوازی ١٤ خاڵ لە پێشەوە بێت، ئەگەرچی ھەر لەو چارەکەدا یاریزانەکانی دێنڤەر سات لە دوای سات نزیک دەبوونەوە لە یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە. بەڵام جیاوازی ٤ خاڵ بووە ناونیشانی کۆتایی ئەویش لە بەرژەوەندی تیپی لۆس ئەنجلس لەیکەرز و یارییەکەیان بە ٩٣ خاڵ بەرامبەر بە ٨٩ بردەوە. 


ئەوەی جێی باسە لەو یارییەدا ئەنتۆنی دەیڤز بە تەنھا ٢٥ خاڵی تۆمار کرد و لە دوا چرکە ساتەکانیشدا ڕێگەی نەدا یاریزانێکی تیپی دێنڤەر ھەڵدانێکی سێ خاڵی بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکات و ھاریکارێکی باشی تیپەکەی کرد.