"نەجلا مەنقوش" وەزیری دەرەوەی لیبیا داوا لە تورکیا دەکات ھێزەکانی لە وڵاتەکەی بکشێنێتەوە.
"مەنقوش" لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ "مەولود چاوش ئۆغلۆ" وەزیری دەرەوەی تورکیا داوای کرد لەگەڵ نزیکبوونەوەی ھەڵبژاردنی گشتی، سەرجەم ھێزە بیانییەکان و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە خاکی "لیبیا" بکشێنەوە.
داواشی کرد ئاگربەست و ئەنجامەکانی کۆنگرەی "بەرلین" بۆ پاراستنی سەرەوەری خاکی وڵاتەکە جێبەجێ بکرێن. وتیشی، بەھێزکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا لە بەرژەوەندی ھەردوولا دەبێت.
"چاوش ئۆغلۆ"ش پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی نیشتمانی و گەڕانەوەی ئاسایش بۆ "لیبیا" دووپاتکردەوە.