ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ھیندستان بۆ سەروو ٢٠ ملیۆن کەس بەرزبووەوە

2021-05-04   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ھندستان ٢٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاند، ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیش دەڵێت دەبێت ھیندستان لە ڕیزی پێشەوەی جەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بێت.

وەزارەتی تەندروستی ھیندستان بڵاویکردەوە، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا، ٣٥٧ ھەزار و ٢٩٩ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون و کۆی گشتی تووشبووان بۆ زیاتر لە ٢٠ ملیۆن و ٢٨٢ ھەزار کەس بەرزبووەتەوە و  بۆتە دووەمین وڵاتی جیھان لە دوای ئەمریکاوە لە زۆری ژمارەی تووشبووان. 


بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا گۆڕاوەکە لە ھیندستان کەرتی تەندروستی بردووەتە لیواری داڕووخان و نەخۆشخانەکان پڕن لە تووشبووان و نرخی بوتڵێک ئۆکسجینیش بۆ ١٣٠٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.


ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیش ڕایگەیاند، دەبێت ھیندستان لە ڕیزی پێشەوەی ھەوڵەکان بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.