کۆمیسیۆنی ئەوروپا: سنوردارکردنی گەشتەکانی یەکێتی ئەوروپا ئاسان دەکەین

2021-05-04
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کۆمیسیۆنی ئەوروپا کار ئاسانی بۆ سەردانی ئەو گەشتیارانە دەکات کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

ئەدەلبێرت جانز وتەبێژی کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، کۆمیسیۆنی ئەوروپا پێشنیاری کردووە گەشتەکان بۆ یەکێتی ئەوروپا ئاسان بکات و ڕێگە بەو گەشتیارانە بدات سەردانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بکەن کە ڤاکسینی پەسەندکراویان وەرگرتووە.