نوێنەری ئەمریکا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی: ھیچ پلانێکمان بۆ کشانەوە لە عێراق نییە

2024-03-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
نوێنەری ئەمریکا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەڵێت، گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەغداد بۆ چۆنیەتی ھەماھەنگی درێژخایەنە لەبواری ئەمنییدا و لەمکاتەشدا ھیچ پلانێکیان بۆ کشانەوە نییە.

ئیان مەکاری، نوێنەری ئەمریکا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە کەناڵی حوڕەی راگەیاندووە، واشنتۆن و بەغداد گفتوگۆکانیان بۆ چۆنیەتی ھەماھەنگی درێژخایەن لەبواری ئەمنیدا دەستپێکردووە و ئەمریکا ھەوڵ دەدات باوەڕ بە عێراق بھێنێت کە مانەوەی ھاوپەیمانان لە وڵاتەکەیدا گرنگ و پێویستە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ھەردوولا روانگەیەکی ھاوبەشیان ھەیە بۆ بەردەوامی شەڕ دژی گروپی چەکدارانی داعش و پێکەوەکاردن لەبواری ئەمنیدا.