کۆمیسیۆنی عێراق: چاوەڕێی مەرسومی سەرۆکایەتی ھەرێمین بۆ دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردن

2024-02-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕێی مەرسومی سەرۆکایەتی ھەرێم دەکەن بۆ دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنەکە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ھەولێر لەگەڵ سەرۆکایەتی ھەرێم پێشنیازی رۆژانی ٥ تا ١٠ی مانگی حوزەیران کراوە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام کۆمسیۆن چاوەڕێی مەرسومی سەرۆکایەتی ھەرێم دەکات بۆ دیاریکردنی رۆژێک بۆ ھەڵبژاردنەکە. 

وتیشی، چاوەڕێن لە رۆژانی داھاتوودا ئەو مەرسومە دەربکرێت و کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراقیش ئەو رێکارانەی لەسەری ماوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە، تەواودەکات.