پەرلەمانتارێک: عێراق و ھەرێم لەسەر حەوت خاڵی یاسای نەوت و غاز ناکۆکن

2024-02-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم لەسەر حەوت خاڵی یاسای نەوت و غاز ناکۆکن، کە ھەندێک لەخاڵەکان ئیداری و ھەندێکیان پیشەیین و بوونەتە بەربەست بۆ تێپەڕاندنی یاساکە.

عەلی مەشکور، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، عێراق و ھەرێم لەسەر حەوت خاڵی یاسای نەوت و غاز ناکۆکن، ھەندێک لەو خاڵانە ئیدارین و ھەندێکیان پیشەیی.

ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لەو خاڵانەی یاساکە کە ناکۆکی لەسەرە، حکومەتی ھەرێم دەیەوێت مافی ڤیتۆی ھەبێت لەسەر دەرکردنی بڕیارەکانی پشتبەست بەو یاسایە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی، پشکی ھەرێم لە یاسای نەوت و غاز، بە رێژەی ھەناردەکردنی نەوت دیاریکراوە، بەڵام کە ئێستا ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم وەستاوە ناتواندرێت ئەو پشکە دیاریبکرێت و ئەوەش یەکێکی دیکە لە بەربەستەکانی بەردەم تێپەڕاندنی یاساکە.