ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە.
بە پێی زانیارییەکان ئامانج لە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی گفتوگۆکردنە لە بارەی پرسی دەستوری ھەرێمی کوردستان و ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.