لە نێو بازاڕی قەیسەری لە شاری ھەولێر، چایخانەی مام خەلیل ھەیە، کە تەمەنی چاییخانەکە ٧٠ ساڵە و سەرباری تێپەڕبوونی کات، دیزاین و کەلتورییەکەی وەکخۆی ماوەتەوە، دیوارەکانی چایخانەکە بە وێنەی کۆنی کەسایەتیە سیاسی و ھونەری و کۆمەڵایەتییەکان و تەنانەت ھاوڵاتیانی ئاساییش داپۆشراوە.
چایخانەکە شوێنێکی کەلتوری و مێژووییە، بەجۆرێک لە شاری بەغداد و شارەکان تریشەوە سەردانی ئەو چایخانە دەکرێت بۆ خواردنەوەی چایی و دەڵێن، چایی زۆرە بەڵام تایبەتمەندیەکانی چایی کەمە.