ڕێژەی بێکاری لە ڤەنزوێلا گەیشتووەتە ٤٥ ٪

2021-05-03   |  
ڤەنزوێلا بێکاری نەوت
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڤەنزوێلا دەکەوێتە سەردەریای کاریبی بە ڕووبەری ٩١٦ ھەزار و ٤٤٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە لە ئەمریکای لاتین وە گەورەترین ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپیکە و بە ڕێژەی ٩٥٪ داھاتەکانی پشت بە ھەناردەکردنی نەوت دەبەستێت .

ڕێژەی ھەناردەکردنی نەوتی لە  ٣ ملیۆن و ٥٠٠  ھەزار بەرمیل ڕۆژانەوە دا بەزیوە بۆ ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە ماوەی ١٥ ساڵدا بە ھۆی دواکەوتووی کێڵگە نەوتیەکان و دابەزینی توانای بەرھەمداریان و نەبوونی سەرمایەی پێوویست بۆ تازەکردنەوەیان , گەمارۆکانی سەر ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٩ وە ھۆکارێکی تری کەمبوونەوەی بەرھەمھێنان بووە  بە جۆرێک ڤەنزوێلا پەنای بردووە بۆ کڕینی نەوت و سووتەمەنی لەئێران بە ڕێگای دەریای دا بۆ پڕکردنەوەی پێداوویستیەکانی ناوخۆی .


ڤەنزوێلا لە ساڵی ٢٠١٧ دا خاوەنی ٣٠٣ ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی زانراوی دڵنیا بووە کە ئەوەش زۆرترین یەدەگە لەسەر ئاستی جیھان بەڵام بەھۆی سیاسەتە ئابووریە ھەڵەکانی ھۆگۆ شافێزی سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتەوە و  پشت بەستن بە کەرتی نەوت بە شێوەیەکی سەرەکی دووچاری مایەپووچ بوون بووە .


 لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بە ھۆی دابەزینی نرخی نەوت لە جیھاندا ڤەنزوێلا بە تەواوەتی توشی داڕمانی ئابووری بووە و ڕێژەی ھەڵاوسان ٣٠٠٠ % ی تێپەڕاندووە و ڕێژەی بێکاریش گەیشتە  ٤٥ ٪ و دراوی نیشتمانی ئەو وڵاتەش کە بە بۆلیڤار ناسراوە لە ٩٥ ٪ ی بەھاکەی لە دەست داوە .


لە تازەترین بڕیاری حکومەتی ڤەنزوێلادا بە سەرۆکایەتی نیکۆلاس مادۆرۆ بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو ھەڵاوسانەی لە وڵاتەکەدا ھەیە ئاستی مووچەی بەرزکردۆتەوە بۆ چوار ھێندە بە ئامانجی قەرەبووکردنەوەی ھێزی کڕین بەوەش مووچەی کارمەندانی بۆ ٧ ملیۆن بۆلیڤار بەرزکردەوە کە بەرامبەرە بە ٢ دۆلار و ٥٠ سەنتە لە کاتێکدا یەک کیلۆ گۆشت بە نزیکەی ١٠ ملیۆن بۆلیڤارە کە دەکاتە ٣ دۆلار و ٧٥ سەنت .