داوا دەکرێت یاسای دەستپاکی و بەدەستھێنانی سامان بە نایاسایی ھەموار بکرێتەوە

2023-12-06   |  
فۆتۆ: 
هەژار
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی داوای پرۆژەیەک بۆ ھەموارکردنەوەی دووەمی یاسای دەستپاکی و بەدەستھێنانی سامان بە نایاسایی دەکات.

دادوەر حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق لە کۆنگرەیەکی تایبەت بە رۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کە لە بەغداد بەڕێوەچوو رایگەیاند، دەستەی دەسپاکی عێراق لەماوەی یەک ساڵی رابردوودا ئەرکەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان بەشێوەیەکی باش جێبەجێکردووە.

دادوەر حەیدەر حەنون داواشیکرد حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژەیەک بۆ ھەموارکردنەوەی دووەمی یاسای دەستپاکی و بەدەستھێنانی سەروەت و سامان بە نایاسایی ئامادە بکەن لەپێناو زیاتر دەستکرانەوەیان لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراقدا.