سبەی گەڕی دووەمی کۆنگرەی دامەزراندنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

2023-10-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سبەینێ بزووتنەوەی ئیسلامی لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ھەردوو باڵەکەی، کۆنگرە دەبەستێت و پۆستی رابەر لە نێوان ھەردوو باڵەکە یەکلایی دەکرێتەوە، کە رۆژی ٣٠ی ئەیلول بەھۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانەوە دواخرا.

سەعد مەلا عەبدوڵا گوڵپی وتەبێژی کۆنگرەی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیار و یاساکانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ گەڕی دووەمی کۆنگرەی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

رۆژی ٣٠ی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ، بڕیاربوو کۆنگرەی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بەڕێوەبچێت و پۆستی رابەر لە نێوان ھەردوو باڵەکە یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام بەھۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانەوە، کۆنگرەکە دواخرا و کێشە لە نێوان باڵی عیرفان عەبدولعەزیز و باڵی کامیل حاجی عەلی دروستبوو، لەسەر ئەندامانی کۆنگرە.