بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بروسکەیەکی پیرۆزبایی لە نوری مالکی ئەمیداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی-یەوە پێگەیشت بەبۆنەی بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە.
لە بروسکەکەی نوری مالکیدا ھاتووە: "بەستنی پێنجەمین کۆنگرە بە پایەیەکی پرۆسەی سیاسی لە عیراق و لە بنیاتنەرانی سەردەمی نوێی سیاسی دادەنرێت".
ھەروەھا دەڵێت: "یەکێتیی نیشتمانی قوربانی بەنرخ و فراوانی لە پێناو کۆتاییھێنان بە قۆناغی دیکتاتۆری پێشکەش کردووە، ھەروەک جێدەست و رۆڵی دیاری سەرۆک مام جەلال و بیری سیاسی دەوڵەمەندیشی بەبیرھێناوەتەوە.
نوری مالیکی ھەروەھا لە بروسکەی پیرۆزباییەکەیدا دەڵێت شانازی بە پەیوەندی سیاسی و مێژووییمان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی دەکەین، پەرۆشی خۆیشی بۆ گەشەپێدان و درێژەدان بەو پەیوەندییانە دووپات کردووەتەوە بەجۆرێک ئامانجە ھاوبەشەکان و خۆشگوزەرانی بۆ ھەموو پێکھاتەکان بھێنێتەدی.