بانکی نێودەوڵەتی سێ ملیۆن دۆلار دابیندەکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئاو لە عێراق

2023-09-25   |  
فۆتۆ: 
گۆران
بانکی نێودەوڵەتی سێ ملیۆن دۆلاری تەرخان کرد بۆ پشتیوانییکردن لە حکومەتی عێراق بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ئاو و بەنداوەکان و گۆڕانی کەشوھەوا کە زیانی زۆری بە وڵات گەیاندوە.

ریچارد عەبدولنور، نێردەی تایبەتی بانکی نێودەوڵەتی لە عێراق لە کۆنگرەی ئاو و سەرچاوەکانی ئاو لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق رایگەیاند، بانکی نێودەوڵەتی سێ ملیۆن دۆلار تەرخان دەکات بۆ پشتیوانیکردن لە جێبەجێکردنی ستراتیژییەتی ئاو لە عێراق و بەکارھێنانی بۆ بونیادنانی سیستمێکی نوێی ئاودێری و پاراستنی ئاسایشی بەنداوەکان و رێگرتن لە مەترسییەکانی دووبارەبوونەوەی کارەساتەکەی لیبیا، کە گومانی دووبارەبوونەوەی لە عێراقدا دەکرێت.

وتیشی،بەکارھێنانیشی بۆ مەبەستی گرتنەبەری رێکاری پێویستە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوھەوا.