لە راپرسییەکدا بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ترەمپ بە ١٠ خاڵ پێش بایدن کەوتووە

2023-09-25   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
بەپێی نوێترین راپرسی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی داھاتوو، دۆناڵد ترامپ بە ١٠ خاڵ پێش جۆ بایدن دەکەوێت.

بەپێی راپرسییەک کە رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست" ئەنجامیداوە و کەناڵی"ئەی بی سی" بڵاویکردووەتەوە، "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە ١٠ خاڵ لەپێش "جۆ بایدن" سەرۆکی ئێستای ئەمریکاوەیە و ٥٤%ی بەشداربووانی راپرسییەکە لە کۆماری و سەربەخۆکان پشتیوانی دەکەن. 

راپرسییەکە دەریشیخستووە، لە کۆی ٥ ئەندامی دیموکرات و سەربەخۆکان، سیانیان پێیان باشە کاندیدێکی تر ھەبێت لەجێی بایدن، چونکە بەھۆی جەنگی ئۆکراین و خراپی رەوشی ئابوری و پرسی کۆچ و زۆری تەمەنی، نیگەرانییەکان بەرامبەر بایدن زیاتر بووە. 

ھەر بەپێی راپرسییەکە، ترەمپ خاوەنی پێگەیەکی بەھێزە لەسەر ئاستی نیشتمانی، سەرباری ئەوەی چەندین تۆمەتی روبەڕوو کراوەتەوە.