رەوتی حیکمە: بەمنزیکانە سودانی گۆڕانکاری لە حکومەتەکەی دەکات

2023-09-25   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
رەوتی حیکمە رایدەگەیەنێت، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمنزیکانە گۆڕانکاری لە حکومەتەکەی دەکات و ئەو لێپرسراوانە دووردەخاتەوە کە متمانەپێکراو نین.

فەھد جبوری، سەرکردە لە رەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتی "عەمار حەکیم" رایگەیاند، ئەو گۆڕانکارییانەی سودانی دەیکات چەندین لێپرسراوی حکومەتەکەی دەگرێتەوە، چونکە بەشێکیان سەرکەوتوو نەبوون و پێشتر تاقیکراونەتەوە.  

وتیشی، بەپێی دیوانی چاودێری دارایی ئەو لێپرسراوانە متمانەپێکراو نین و ناکرێت پارەی زۆر لەژێر دەستی ئەو کەسانەدا بێت.

ئەو ئەندامەی رەوتی حیکمە راشیگەیاند، ئەوەی سودانی دەیکات ھەنگاوێکی ئەرێنییە، چونکە ھەڵبژاردنی کەسانی پاک و متمانەپێکراو گرەنتی سەرکەوتنی حکومەتەکەی دەکات.