بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایانی ئایینی و یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستان کرد و رایگەیاند، لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتییەکەتاندا پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم و ھیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
بەڕێزان مامۆستایانی پایەبەرزی ئاینی
بەڕێزان یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستان
لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتییەکەتاندا پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم و ھیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
مامۆستایانی ئاینی لە کوردستان سەرباری جێبەجێکردنی ئەرکە ئاینییەکان، پێشەنگبوون لە قووڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان و ھەمیشە لە خزمەت چاکەی گشتیدا بوون. لە قۆناغە سەختەکانی خەباتیشدا رۆڵێکی بێوێنەیان گێڕاوە و بەشێکی گرنگی شۆڕش و شانازییەکان بوون.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رێز و پێزانینەوە لە رۆڵ و پێگەی ئێوەی مامۆستایانی ئاینی دەڕوانێت، وەک ھەمیشەش پاڵپشت و پشتیوانتان دەبێت بۆ سەرخستی بیری ئاشتی، میانڕەوی و پێکەوەژیان لە کوردستان.
شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان- بەغدا