وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاند، لە دویان کۆبونەوەیاندا پێشنیازکراوە نرخی کارەبای یەکەکانی نیشتەجێبوون سیستمی "پریپەید" لە ١٥٦ دینارە بۆ ١٠٠ دینار کەمبکاتەوە.
ئەردەڵان دۆسکی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی کارەبا و لێپرسراوی لیژنەی باڵای پڕۆسەی پریپەید رایگەیاند، ھاوبەشانی یەکە نیشتەجێبووەکان دڵنیادەکەنەوە پێداچوونەوە بە نرخی کارەبای پریپەیدی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی (ھای کۆستەکان) دەکەنەوە، ئەمرۆش لە کۆبونەوەی وەزارەتی کارەبا پێشنیازکراوە بەکەم کردنەوەی نرخی سیستمی پریپەید لە ١٥٦ دینار بۆ ١٠٠ دینار.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز، وەزارەتی کارەبا رۆژی یەکشەممە بڕیاری کۆتایی لەو بارەی پێشنیازەکەیان بۆ کەمکردنەوەی نرخی کارەبای یەکەکانی نیشتەجێبوون دەدات.
لە ماوەی رابردوودا حکومەتی ھەرێم نرخی کارەبای پریپەیدی لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە ١٨ دینارەوە بۆ ١٥٦ دینار بەرزکردەوە، ئەوەش نیگەرانی و ناڕەزایی دانیشتووانی یەکە نیشتەجێبووەکانی لێکەوتەوە و داویانکرد نرخەکە کەمبکرێتەوە.