موچەی مانگی ھەشتی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

2023-09-21   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێم رایگەیاند، ھاوکارییە داراییەکانی ھاوپەیمانان گەیشتوەتە وەزارەتەکەیان و رۆژی یەکشەممەی داھاتوو مووچەی مانگی ئابی لیوا ھاوبەشەکان دابەشدەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھاوپەیمانان شایستە داراییەکانی مووچەی مانگی ئابی لیوا ھاوبەشەکانیان خستووەتە سەر ھەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و رێکارە دارایی و ژمێرییارییەکانی بۆ ئەنجامدراون و بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی یەکشەممەی داھاتووی رێکەوتی ٢٤ی ئەیلول مووچەی مانگی ئابی لیوا ھاوبەشەکانی وەزارەتی پێشـمەرگە دابەشدەکرێت.